پزیشکێکی خەلکی سەقز دەستبەسەر کرا
سێشەممە ۱۹-۰۷-۱۴۰۱   |  11-10-2022
یەکێک لە پزیشکانی شاری سەقز بە ناوی ڕامین نشەستە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕەزبەر، هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات بە جلوبەرگی ئاساییەوە (لیباس شەخسی) هێرشیان کردووەتە سەر دەرمانخانەی “باران” و دکتۆر ڕامین نشەستەیان داوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە، دەستبەسەریان کردووە. لەکاتی دەستبەسەرکرانی ئەم دکتۆرەوە تا ئێستا لە بارەی چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەست دانییە.
شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ئەم پزیشکە بە هۆی چارەسەرکردنی ژمارەیەک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم ڕۆژانەی شاری سەقز دەستبەسەرکراوە.