فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پشتڕاست کرانەوەی کوژرانی حەسەن نەسرۆڵڵا لە لایەن حزبوڵڵای لوبنان
شەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۳   |  28-09-2024

ئەمڕۆ شەممە ٧ی ڕەزبەر، حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە شێوەیەکی فەرمی کوژرانی حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداریی گشتیی حزبەکەی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر باشووری لوبنان، ڕاگەیاند.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی٦ی ڕەزبەر، هێزی ئاسمانیی سپای ئیسرائیل کۆبوونەویەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا، بۆمباران کرد و ئەمڕۆ شەممە سپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداریی گشتیی حزبوڵلای لوبنان و چەندین فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو حزبەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی دوێنێ هەینیدا، بۆ سەر باشووری بەیرووت، ڕاگەیاند. جێگای ئاماژەیە، ماوەی چەند هەفتەیەکە ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان بە ئامانجی کوشتنی بەرپرسانی حزبوڵلای لوبنانی چڕ کردووەتەوە و تاوەکوو ئێستا زۆرینەی بەرپرسانی حزبەکەی کوشتووە.