ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕەزبەر، به هه‌زاران دانیشتووی باکووری كوردستان و خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كر له ڕێپێوانێكدا پشتیوانی خۆیان له سه‌رهه‌ڵدانی ژنانی ئێران ده‌ربڕی و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خه‌ڵكیان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه مەحکووم كرد.
ژنان و پیاوان له شاری كۆبانیش به كۆبوونه‌وه له‌ناوه‌ندی ئه‌و شاره كوشتن و سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنانیان له ئێران به توندی مه‌حكووم كرد و وه‌ك ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆیان له ژنانی ئێران، له‌چكه‌كانیان ئاگردا، له شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستانیش ژنان له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ژینا” سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له ئێران به توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له ژنانی ئێران ڕاگه‌یاند.