فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پشتیوانی یەکێتییەکانی کرێکاری دانمارک لە جاڕنامەی داخوازی لانیکەمی رێکخراوە سێنفی و مەدەنییەکانی ئێران
یەکشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۱   |  26-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حەوت یەکێتی کرێکاری دانمارک و شوڕای سەرتاسەری خوێندکارانی ئەم وڵاتە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەیانییەک، پشتیوانیان لە بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی ئێران و جاڕنامەی داخوازی لانیکەمی رێکخراوە سێنفی و مەدەنییەکانی ئێران کردووە.

لەبەشێک لەم بەیانییەدا هاتووە: “ئێمە رێکخراوەکانی کرێکاری، مافی ژنان و خوێندکارانی دانمارک، پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” دەکەین و هەروەها پاڵپشتی لە جاڕنامەی هاوبەشی داخوازی لانیکەمی رێکخراوە سێنفی و مەدەنییەکانی ئێران دەکەین کە لە لایەن ٢٠ رێکخراوی کرێکاری، ژنان و خوێندکارانی ئێرانەوە واژۆ کراوە.”