فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پچڕانی هێڵی تەلەفۆنی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە
شەممە ۱۰-۰۴-۱۴۰۲   |  01-07-2023

بەپێی زانیارییەکان، خزمەتگوزاری پەیوەندی تەلەفۆنی ناوەندی چاکسازی و پەرەوەردەی سنە ناسراو بە بەندی ژنان، لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە بە چەند هۆکارێکی نادیار پچڕێندراوە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەی بەندکراوانی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا هێڵی تەلەفۆنی بەندی ژنانی زیندانی شاری سنە بەتەواوەتی پچڕاوە و بەندکراوان لەم ماوەیەدا هیچ پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەکانیانەوە نەگرتووە. شایانی باسە، بەدواداچوونەکانی بەندکراوانی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە و بنەماڵەکانیان لەم ڕاستایەدا بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار وەڵامی داواکارییەکانیان نەداوەتەوە.