ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی گوڵان بە هۆکاری پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام، لانیکەم ٣٣٣ کەس لە دانیشتووانی ئەو شارە کە نیشانەگەلێکی ژاراویبوونیان هەبوون و گومان دەکرێت ژاراوی بووبێتن، بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.
پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و ژاراویبوونی هاووڵاتییانی شاری بەدرە ڕۆژی دووشەممە، ٢۵ی گوڵان هەر بەردەوام بووە و تا ئێستاش هۆکار و سەرچاوەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە دیار نییە.
سەرەڕای بەدواداچوون و باسکردنی ئەو کێشەیە لەلایەن خەڵکی شاری بەدرە لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کە لەم بارەیەوە نامە و ڕاپۆرتی تایبەت بە بەرپرسانی ئەو دامودەزگا حکوومەتییانە لەو شارە دراون، بەڵام تا ئێستاش خەڵک هیچ وەڵامێکیان لەو پەیوەندییەدا دەست نەکەوتووە و بەرپرسان و دامودەزگاکانی ڕژیم هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەریی ئەو کێشە مەترسیدارە نەداوە.