پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ڕەحمان ئەسەدی”، “فەرهاد مەعرووفی”، “عوبەید ئەنوەری”، “ڕێبوار چارەکداری” و “جەلال قادرزادە” خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١ی دادگای شاری شنۆ، سەرجەم بە ١٣ ساڵ زیندان مەحکووم کران.
بەپێی ئەو حوکمە داسەپاوە، ڕەحمان ئەسەدی بە ٤ ساڵ، فەرهاد مەعرووفی بە ٣ ساڵ، عوبەید ئەنوەری بە ٢ ساڵ، ڕێبوار چارەکداری بە ساڵێک و جەلال قادرزادە بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کران.
دادگای شاری شنۆ، بە سەرۆکایەتیی “ڕەزایی” ئەو ٥ هاووڵاتییە کوردەی بە “ئەندامیەتیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە.
کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەو ٥ هاووڵاتییە کوردە ساڵی ڕابردوو لە دادگای شاری شنۆ بەڕێوەچوو و ڕۆژی شەممە ٦ی خاکەلێوە ئەو حوکمە بەو ٥ هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.
ئەو پێنج هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتوخانهكانی ئەمنییەتیی شاری ورمێ کرابوون.
ئەو ٥ هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.