پەلاماری ڕژیم بۆسەر مالی هاووڵاتییان لە مەهاباد و دەستبەسەرکردنیان
دوشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۱   |  21-11-2022
شەوی یەکشەممە ۲۹ی خەزەڵوەر، لە درێژەی هێرش و پەلامارەکانی ڕژیم لە شاری مەهاباد، هێزە چەکدار و بەکرێگیراوانی ڕژیم لە زۆربەی گەڕەکەکانی شار دەستیان داوەتە گرتن و ڕاوەدوونانی خەڵک و لە هیچ چەشنە توندوتیژییەک بەرامبەر هاووڵاتییان دەستیان نەپاراستووە.
هاووڵاتییانی شاری مەهاباد باس لەوە دەکەن که شەوی ڕابردوو هێزەکانی ڕژیم لە زۆربەی گەڕەکەکانی شار هێرشیان کردووەتە سەر زۆربەی ماڵەکانی خەڵک و هاووڵاتیەکی زۆریان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کردووە.
ئێستا بارودۆخی شار ئاڵۆزە و فەزایەکی تەواو ئەمنییەتیی بەسەر شاردا زاڵە و هێزە چەکدارەکانی ڕژیم دەست لە هیچ جۆرە توندوتیژییەک ناپارێزن.