پەیامی سەندیکای “ئێس ئای سی” سۆئێد ڕوو لە کرێکارانی ئێران بە بۆنەی یەکی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار
دوشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۲   |  24-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەندیکای “ئێس ئای سی” لەم پەیامەدا ڕایگەیاندووە: ماوەی چەندین ساڵە چینی کرێکاری ئێران بۆ باشتر بوونی بارودۆخی کاری و گوزەرانیان، خەبات دەکەن و بۆ ئەم مەبەستە نرخێکی زۆریان داوە.
هەر بەم بۆنەوە ئێمە کرێکاران و ئەندامانی کومیتەی نێودەوڵەتی سەندیکای “ئێس ئای سی”، لەسەرجەم رێکخراوە کرێکارییەکانی ئێران کە بۆ مافەکانیان خەبات دەکەن، پشتیوانی دەکەین. هەروەها لەسەروبەندی یەکی ئەیار، ڕۆژی جیهانی کرێکار، هیوای سەرکەوتن و بەردەوام بوون لە خەباتی ڕۆژانەیان بۆ چینی کرێکاری ئێران دەخوازین.