پەیوەست بوونی ژنانی زیندانی لاکانی رەشت بە سێشەممە ئێعتڕازییەکان
چوارشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۳   |  31-07-2024
ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ، ژنانی بەندکراو لە زیندانی “لاکان”ی ڕەشت، لە ناڕەزایەتیی بە دەرکرانی حوکمی ئێعدامەکان، مانیان گرت و بەم شێوەیە بە سێشەممە ئێعتڕازییەکان لە زیندانەکانی ئێران پەیوەست بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٨ کەس لە ژنانی بەندکراو لە زیندانی لاکان، وێڕای ڕاگەیاندنی هاوپشتی لەگەڵ کارزاری “سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام”، لە ناڕەزایەتیی بە دەرکرانی حوکمی ئێعدام بۆ شەریفە محەممەدی و پەخشان عەزیزی، ناڕەزایەتییان دەربڕی و مانیان گرت. جێگای ئاماژەیە، لە ئێستادا لانیکەم ١٤ بەندکراو لە زیندانی لاکان، مەترسی بەکردەوە دەرهاتنی حوکمی ئێعدامیان لەسەرە.