فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری بەندکراوێکی سیاسی پێشووی خەلکی گیەڵان
پێنجشەممە ۱۰-۰۱-۱۴۰۲   |  30-03-2023

عەلی پەرنۆ، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە شاری تاران و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە ڕفێندراوە، هێشتا لە بەندیخانەدایە و چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی ڕەشەمەی پارەکە و لە شاری تاران لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ڕفێندراوە و بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە.