چارەنووسی نادیاری دوو برای خەلکی پاوە
هەینی ۱۸-۰۹-۱۴۰۱   |  09-12-2022
محەممەد ئیمامی، خوێندکاری زانکۆی بەهەشتی تاران و ڕاشد ئیمامی، برا گەورەی ناوبراو، دوای ڕفاندنیان لە شاری پاوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و چارەنووسیان ناڕوونە. ڕۆژی شەممە، ٥ی سەرماوەز محەممەد ئیمامی، خوێندکاری بەشی کارناسی بایۆتەکنۆلۆژی زانکۆی بەهشتی تاران، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تاران ڕفێندرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چەند کاتژمێرێک دوای ڕفاندنی ئەو خوێندکارە، هێز سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵیان و برا گەورەکەیان بەناوی ڕاشد ئیمامی ڕفاندووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ئەو دوو هاووڵاتییە، چارەنووسیان هەتا ئێستا ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەست دانییە.