چارەنووسی نادیاری دوو منداڵی خەلکی ڕوانسەر و جوانڕۆ
دوشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۱   |  19-12-2022
ڕۆژی چوارشەممە، ٢۵ی خەزەڵوەر، منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی مەتین محەممەدی خەڵکی شاری ڕوانسەر لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، منداڵێکی دیکە بە ناوی پوویا گوڵ محەممەدی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو دوو منداڵە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ڕژیم لە شاری کرمانشا گواستراونەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە؛ مەتین محەممەدی و پوویا گوڵ محەممەدی، لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و تەنانەت تەلەفونکردن بۆ بنەماڵەکانیشیان بێبەش کراون.