چارەنووسی نادیاری هاوولاتیەکی خەلکی کامیاران دوای دەستبەسەرکرانی
سێشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۲   |  27-02-2024
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران هەشت ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە سەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
لە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، سوهراب گوڵمحەممەدی، خەڵکی گوندی «گازرخانی» سەر بە شاری کامیاران دەستبەسەر کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە دوای بانگکران و ڕۆیشتنی بۆ دادگای شاری کامیاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەدواداچوونی بنەماڵەی سوهراب گوڵمحەممەدی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو، تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ سوهراب گوڵمحەممەدی بەر دەست نییە.