فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان
پێنجشەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۱   |  19-01-2023

محەممەد دادڕەس، خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی سەر شاری مەریوان، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی سەرماوەز، ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، پاش ۵٤ ڕۆژ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لەو شارە گواستراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە لە  ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش بووە.

محەممەد دادڕەس، هاوکات لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی عومەر جیهانی، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماڵەکەی خۆی ڕفێندرا.