هاووڵاتیەکی خەڵکی کامیاران هەشت ڕۆژە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەممەوە، ڕامین گورگانی، خەڵکی کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو تا ئێستا تەنانەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتماوەشی نەبووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ڕامین گورگانی لەو ماوەیەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن بێبەش بووە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو، بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.