چاوپێکەوتن لە گەل بنەمالەی ماموستایانی بەندکراو
پێنجشەممە ۱۵-۰۲-۱۴۰۱   |  05-05-2022
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گوڵان، کۆمەلێک لە مامۆستایان و مامۆستایانی خانەنشین کراو بۆ پشتیوانی و هاودەنگی لە گەل بنەماڵەی مامۆستایانی بەندکراو رەسولی بوداغی، موحەمەدی حەبیبی و ئیسماعیلی عەبدی سەردانی بنەماڵەی ئەو بەندکراوانەیان کرد. شایانی باسە کەئەم سێ کەسە لە بەرپرسانی رێکخراوی سەراسەری مامۆستایانی ئێرانن و تا ئێستا بە تاوانی بەرگری کردن لە مافی مامۆستایان چەند جار گیراون و خراونەتە زیندان.