چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی کانگای مس لە سیرجان
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، کرێکارانی کانگای “مس”ی درخشان هەلکەوتوو لە تەخت گونبەدی سیرجان، بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لە ڕۆژی هەینییەوە لەئاست نەدرانی حەقدەست، حەقی بیمە و مەزایای سەرجەم کرێکارانی ئەم ناوەندە، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و لەچوونەوە سەر کارەکانیان خۆیان بواردووە. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: تا کاتێک کە خواستەکانمان جێبەجێ نەکرێت، ناگەڕێنەوە سەر کارەکانمان.