فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوارەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیی پەرەستارانی نەخۆشخانەی ڕەزا لە مەشهەد
سێشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۳   |  20-08-2024

هەواڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، باس لە درێژەی مانگرتن و ناڕەزایەتیی پەرەستارانی نەخۆشخانەی ڕەزا بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی لە کۆبوونەوەی ئێعتڕازی ئەمڕۆیاندا خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “برقراری فوق العاده خاص با ضریب ۳”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای ناساندنی پەرەستاری”، “نەمانی زێدەکاری زۆرەملێ بەپێی یاسای دیوانی دادپەروەری ئیداری”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای گەشەپێدان و نەمانی هەرچەشنە حاڵەتێکی دەرکردن”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی گەڵاڵەی کارە سەخت و زیانبارەکان و ئیمکانی خانەشین کردنی پەرەستاران بە ٢٠ ساڵ پێشینەی کاری”، “زیاد کردنی پشوودانی ڕۆژانی جێژن و بۆنەکانی دیکە بە مەرەخەسی ساڵانە و هەروەها کەمکردنەوەی سەعات کاری” بوون. هاوکات پەرەستارانی هەمەدان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەرامبەر زانکۆی علووم پزیشکی ئەمشارە دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون.