ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، وته‌بێژی ستادی بەرەنگاربونەوە لە دژی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند: ڕه‌وه‌ندی تووشبوون به كۆرۆنا له ئۆستانه جیاجیاكانی ئێران له حالی پەرەسەندن دایە و ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێژه‌ی به‌سته‌ریكراوانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان پێنج بەرابەری هه‌فته‌ی ڕابردوو بووە و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه لە سەدا٤٠ زیادی کردووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران له بارودۆخی زه‌رد دان و به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمان هۆشداریان بە خه‌ڵك داوە ڕێكاره‌كانی پێشگیری له كۆرۆنا بگرنه‌به‌ر و ئه‌وانه‌ی دۆزی چواره‌می واكسێنیان نه‌كوتاوه، له زووترین كات واكێسنهكهیان بكوتن. وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم ڕایگه‌یاند: ئێران چووه‌ته ناو پیكی حه‌وته‌می پاندمی كۆرۆنا و ڕێژه‌ی تووشبووان به‌رده‌وام له حالی زیادبووندایه.