هۆکاری سەرەکی چوونەسەرەوەی ئاماری ڕووداوە کرێکارییەکان پەیگیر نەبوونی دەوڵەت بە نیسبەت کەلوپەلی ئیمەنی لە شوینی کارە.
کرێکاران بەبۆنەی وەدەست خستنی پاروە نانێک دەبێت ملکەچی خاوەنکار و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە شوینی کارەکانیان بن.
تەقینەوەی دیگی بۆخار، بەربوونەوە لە بەرزایی، تەزووی کارەبا و… هتد، هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانی کرێکاران لە مانگی ڕابردوودا بووە.
هێندێک لە کرێکاران تەنانەت لەترسی دەرکران لەسەر کارەکانیان، ڕوداوە کرێکارییەکان میدیایی ناکەنەوە.
بۆ نمونە شیرکەتی تەوانیر، لە ئاست شیرکەتە دەوڵەتییەکانی دیکە، زۆرترین ئاماری گیان لەدەستدانی کرێکارانی تێدا تۆمار دەکرێت. بەڵام تا ئێستاش یەک سکاڵا لەو شیرکەتە، لە لایەن بنەماڵەی قۆربانیان یان کرێکارانەوە تۆمار نەکراوە. شایانی باسە لە زۆربەی وڵاتاندا، ڕووداوی گیان لەدەستدانی کرێکاران گەیشتۆتە کەم ترین ئاستی خۆی، بەڵام لە ئێران ساڵانە سەدان کرێکار بە هۆی ڕوداوی شوینی کارەوە گیانیان لەدەستدەدەن.