ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشهممه ٣١ی گهلاوێژ ڕایگەیاند، ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی بێکاریی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە چوار ساڵی داهاتوودا ڕێژەی بێکاریی لە هەرێمی کوردستان سنوورهكانی یهك ملیۆن كهس تێپهڕێنێت.
لە ئێستادا بەپێى ئەو ئامارەى لەبەردەستە، ژمارەى ئەو کەسانەى بێکارن لە هەرێم، گەیشتووەتە ٢٥٠ هەزار کەس، بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی بێکاریی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە بەجۆرێک پێشبینى دەکرێت لە ماوەی چوارساڵی داهاتوودا یەک ملیۆن گەنج بەهۆی نەبوونی هەلی کار بێکار و ناچار به كۆچكردن بۆ وڵاتانی دیكه بن . بهوتهی ئهو ئهندام پاڕلهمانه، زۆرینەى ئەو کەسانەى لە ماوەى چوار ساڵى داهووتادا لە هەرێمى کوردستان بێکاردەبن، دەرچووى زانکۆ و پەیمانگاکان و لە لایەن حکومەتەوە هەلى کارییان بۆ نهڕهخساوه