فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی ڕێژەی گرتنەکان لە سیستان و بەلوچستان
پێنجشەممە ۱۳-۱۱-۱۴۰۱   |  02-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی [حاڵ وەش] کە هەواڵەکانی سیستان و بەلوچستان ڕووماڵ دەکات،  لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، لانیکەم ١٨٥ هاووڵاتیی لە زاهێدان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ١٢٥ کەسیان بڵاوکراوەتەوە کە ٢٩ کەسیان تەمەنیان خوار ١٨ ساڵە. شایانی باسە، لەماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا و لەدوای بەرێوەچوونی نوێژی هەینی و ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەم پارێزگایە بە تایبەت لە زاهێدان، هێزەکانی ڕژیم دەستیان بە گرتن و ڕفاندنی هاووڵاتییان کردووە و کەشێکی ئەمنییەتی توندیان بەسەر ئەم ناوچەیەدا زاڵ کردووە.