چوونەسەرەوەی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکییە و سورییە
دوشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۱   |  06-02-2023
لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧ و ٨ دەهۆمی ریختێر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکییە و لە نزیک سنووری سوورییە، لانیکەم ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٨٤ کەس لە ١٠ شاری تورکییە، بە هۆی ئەم بوومەلەرزەیە گیانیان لەدەست داوە و ٢ هەزار و ٣٢٣ کەسیش برینداربوون. هەروەها لە سوورییە بەپێی دوایین زانیارییەکانی وەزارەتی تەندرووستی ئەم وڵاتە، ٢٣٧ کەس لە پارێزگاکانی، حەڵەب، لازێقییە، حەما و تەرتووس، گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش برینداربوون. شایانی باسە ١١ خولەک دوای ئەم بوومەلەرزەیە، شەش دوالەرزە تۆمار کراوە کە بەهێزترینیان ٦ و ٧ دەهۆمی ریختێر ڕاگەیەندراوە.