فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چڕتر بوونەوەی هەڕەشە لە بنەماڵە دادخوازەکان و چالاکانی مەدەنی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۲   |  17-08-2023

“عەلی و پووریا ڕۆحی”، باوک و برای “حەمیدڕەزا ڕۆحی”، یەکێک لە گیانبەخت کردوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان، داوای “لێبوردنی” کردووە بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکانی لە ئینستاگرام تا ساڵوەگەڕی حەمیدڕەزا ڕۆحی.  “ئەفسوون نەجەفی” خوشکی “حەدیث نەجەفی”یش لە ستۆرییەک‌دا بە نووسراوەیەکی هاوشێوەوە نووسیویەتی تا ساڵوەگەڕی خوشکەکەی هیچ جۆرە چالاکییەکی لە ئینستاگرامەکەیدا نابێت.
هەروەها “ئاتێنا دائێمی”، داکۆکیکاری مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە خوشکەکەی “هانیە”، ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ی گەلاوێژ لە ڕێگەی پێوەندیی تێلێفۆنییە بۆ “پۆلیسی ئەمنییەت” بانگهێشت کراوە.
ئەم چالاکی مافی مرۆڤە لە تویتێک‌دا بە ڕاگەیاندنی “بانگهێشتی تێلێفۆنی”ی خوشکەکەی نووسیویەتی کاتێک هانییە داوای “بانگهێشت‌نامەی فەرمی و یاسایی” کردووە، “هێزە ئەمنییەتییەکان پێیان وتووە لە دادگای ئێڤینەوە فەرمانمان پێ‌کراوە” و “ئەگەر خۆت نەیەیت، وەکوو خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لە ماڵەکەت‌دا دەستگیر دەکرێیت.” 
ئاتێنا دائێمی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕۆژی شەمەی ڕابردوو پێوەندییەکی هەڕەشە ئامێز لە لایەن وەزارتی ئیتلاعاتەوە بە دایکییەوە کراوە، جەختی لەوە کردەوە: “بینینی بچووکی و پەلەقاژێی بەکرێگیروانی کۆماری ئیسلامی بۆ پێشگرتن لە دەست پێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ساڵوەگەڕی کوشتنی حکوومەتی ژینا [مەهسا] ئەمینی و ئازیزانی دیکەمان، دەرخەری هێزی خەڵکە.”