ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەز، لووتکەی کەشوهەوا “کۆپ ٢٨” لە شاری دۆبەی لە وڵاتی ئێماڕات دەستی بە کارەکانی کرد بۆ ئەوەی سەرکردەکانی جیهان و کەسایەتییە ئاکادیمی و زانستییەکان، ڕێکبکەون لەسەر دانانی سنوورێۆ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەر گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گۆی زەوی.
زانیارییه‌كانی ” Climate Action Tracker” كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی توێژنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیه ئاشكرای كردووه، كۆی گشتی ده‌ردانی گازی گه‌رم یان ژه‌هراوی له جیهان له ساڵی ٢٠٢٢دا گه‌یشتووه‌ته ٥٠ ملیار تۆن میتر. زانیارییه‌كانی راپۆرتەکەی ” Climate Action Tracker”سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، چین گەورەترین پیسکەری هەسارەکەیە و بەرپرسە لە ٣٠ لەسەدی دەردانی گازی گه‌رم یان ژەهراوی لە جیهاندا، کە دەکاتە نزیکەی ١٤ هەزار و ٤٠٠ تۆن، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا به ده‌ردانی شه‌ش هه‌زار و ٣٩٠ تۆن و هیند به سێ هه‌زار و ٥٢٠ تۆن و یه‌كێتیی ئۆرووپا به نزیكه‌ی سێ هه‌زار و ٤٣٠ تۆن و رووسییەش به ده‌ردانی دوو هه‌زار ٣٠ تۆن له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م تاوه‌كوو پێنجه‌م دێن. پاشان ئه‌ندۆنیزیا به هه‌زار و ١٦٠ تۆن، به‌رازیل به هه‌زار و ١٤٠ تۆن، ژاپۆن به هه‌زار و ١٧٠ تۆن، ئێران به هه‌زار و ١٣٠ تۆن، سعوودیه به ٧٦١ تۆن و میسریش به نزیكه‌ی ٣٩٤ تۆن له ریزبه‌نده‌كانی پێنج به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه دێن، كه ده‌ردانی گازی گه‌رمیان زۆره.