جاوید ڕه‌حمان” ڕاپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری مافی مرۆڤ له ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه له كاتی ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا” تا به ئه‌مڕۆ بڵاو كرده‌وه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: “شه‌پۆلی یه‌كه‌می ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌دوای گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له گرتووخانه‌ی پولیسی ئه‌منیه‌ت ناسراو به گه‌شتی ئێرشاد ده‌ستی پێكرد و له ماوه‌یه‌كی كورت دا به سه‌رانسه‌ری ئێران دا ته‌شه‌نه‌ی كرد و ٣١ ئوستانی له خۆ گرت، هه‌روه‌ها هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا وه‌كوو لاوان، به‌ساڵاچووان، ژنان و كچانی لاو و قوتابی و خوێندكارانی زانكۆی به هه‌ر بیر و ڕایه‌كی جیاوازه‌وه هێنایه سه‌ر شه‌قام. ڕاپۆرته‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیەوە كردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر درێژه‌ی توندووتیژییه‌كانی ڕژیم له ئاست ژنان و كچان له‌وانه كوشتن، ده‌ستدرێژی سێكسی و سه‌ركوتی توندی كه‌مینه قه‌ومی و مه‌زهه‌بیه‌كانی وه‌كوو كورد و به‌لووچ كردووه و نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم ده‌ربڕیوه.