له پێنجاوپێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤی سویس،جاوید ڕه‌حمان ڕاپۆرتێری تایبه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه له كاروباری ئێران، ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر وڵام نه‌دانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی به پێشێلكارییه‌كانی له بواری مافی مرۆڤ دا بڵاو كرده‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، وێڕای به‌شداری نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان، ده‌یان ڕێكخراوه و چالاكی مافی مرۆڤی ئێرانی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له بریندارانی شۆڕشی ژینا كه چاویان له‌ده‌ست داوه تێیدا به‌شداریان بوون. “جاوید ڕه‌حمان” له به‌شێك له ڕاپۆرته‌كه‌ی دا باسی له پارێزاراوبوونی تاوانباران كرد و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی به كۆمه‌ڵگای جیهانی سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی له بواری مافی مرۆڤدا وه‌كوو هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رده‌وامی ڕژیم ناو لێبرد. ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر به‌ندكراوان، گوشار و هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، كوشتنی ٤٨ بۆ ٦٠ منداڵ له بزووتنه‌وه‌ی ژینا، له‌سێداردانی منداڵان و ژنان، هه‌روه‌ها ئاماری سه‌ره‌نجڕاکێشی ئێعدامه‌كان كرد و ده‌ستخۆشی له بوێڕی و ئازایه‌تی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز کرد، بۆ درێژه‌دان به خه‌باتیان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان كرد.