کرێکاران پایەی سەرەکی پێشکەوتن و بەرەوپێش بردنی ئابووری هەر وڵاتێکن. یەکی ئەیار وەک ڕۆژی جیهانێ کرێکار دیاری کراوە. لەم ڕۆژەد بە سەدان هەزار کرێکار لە سەرتاسەری جیهان دێنەسەر شەقامەکان و یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە.
مێژووی رۆژی کرێکار دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەزار و ٨٠٠ەکان. ئەو کاتە کرێکارەکانی ئەمریکا هەفتەی حەوت رۆژ و رۆژانە زیاتر لە ١٢ کاتژمێر لە دۆخێکی سەخت و بەبێ بوونی هیچ مەرجێکی سەلامەتی کاریان دەکرد.
دواتر لە سەرەتای ساڵەکانی ١٨٠٠، یەکێتییە کرێکاریکان لە ئەمریکا دەستیان کرد بە رێپێوان و داوای کەمکردنەوەی کاتەکانی کاردنیان بۆ ٨ کاتژمێر کرد. بۆ یەکەم جار لە ٥ی سێپتێمبەری ١٨٨٢ کرێکاران لە ئەمریکا کۆبوونەوە بە ڕێپێوان داوای مافەکانیان کرد. دواتر لە ساڵی ١٨٨٦ یەکێتییە کرێکاریەکان رۆژەکەیان بۆ 1ی ئایار گۆڕی. سەدان هەزار کرێکار لە سەرانسەری ئەمریکا رژانە سەر شەقامەکانی ئەم وڵاتە. لە رووداوێکدا لە شیکاگۆ، کە بە رووداوی هەیمارکێت ناسراوە، گرژی لە نێوان پۆلیس و کرێکارەکان درووستبوو، دواتر بۆمبێک تەقییەوە و بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. ئەمەش وایکرد کرێکارەکان لەسەر داواکارییەکانیان رژدتربن. فشاری کرێکاران وایکرد، لە ساڵی ١٨٨٤ کلیڤلیند، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا رۆژی کرێکار وەک پشووی فەرمی لە سەرانسەری وڵات رابگەیەنێت.
ئێستا زیاتر لە ٨٠ وڵات ١ی ئەیار وەک رۆژی کرێکاران و پشووی فەرمی یاد دەکەنەوە.
لەم رۆژەدا کرێکاران و یەکێتییە کرێکاریەکان لە رێگی رێپێوان و فێستیڤاڵ و ئەنجامدانی چالاکی جیاواز داوای مافەکانیان دەکەن.