ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی لاکانی ڕەشت
سێشەممە ۲۷-۰۹-۱۴۰۳   |  17-12-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “مووسا بەخشی” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری ئەسەدئابادی هەمەدان و “فەرزاد ڕەشیدی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان، لە زیندانی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕەشت و لە دوو پەروەندەی جیاوازدا، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، پێشتریش سێ بەندکراو بە ناوەکانی، “مستەفا ئەمانی” و “نەسروڵڵا پیراستە” بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و “ئارمان عەتایی” بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەمان ڕێکەوت لە زیندانی لاکانی ڕەشت ئێعدام کرابوون.