سەرەتاکانی ئەم هەفتەیە سزای سێدارەی چوار بەندکراو بریتی لە هاووڵاتییەکی ئەفغانستان کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە حوکمی سێدارە بە سەریدا سەپابوو، لە زیندانی وەکیل ئاوای مەشهەد جێبەجێ کرا. ناسنامەی دوو کەس لەم بەندکراوانە یاسر غەفووریان و محەممەد هۆشیار عەلیزادە ڕاگەیەندراوە. هەروەها بەندکراوێکی دیکەش بە ناوی حەبیب شوجاعی لە زیندانی شاری ساری لە سێدارە دراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕ، حوکمی سێدارەی لانیکەم چوار بەندکراوی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە زیندانی وەکیل ئاوای مەشهەد جێبەجێ کراوە. هاوکات، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی حەبیب شوجاعی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی ساری، لە زیندانی ناوەندیی ساری جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوانە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارە بە سەریاندا سەپێنرا.