ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، لانیکەم ٢٢ کۆبوونەوەی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە شارەکانی مەشهەد، سنە، کرماشان، قۆم، ئەردەبیل، ئیسفەهان، برووجێرد، کرمان و ساری، لە بەرامبەر ئوستانداری ئەمشارانە، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی. هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سازمانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی، ئەهواز، کرماشان، “شووش، کەرخە، حەوت تەپە” ڕەشت، شووشتەر، دزفوول، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی فوولادی ناوچەی ئەلبۆرزی غەربی لە ڕوودبار، ژمارەیەک لە کارگێڕانی مۆخابەراتی ڕووستایی لە خوزستان، لۆرستان و خۆراسانی ڕەزەوی، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی نوێژەنکردنەوەی شیرکەتی پاڵاوگەی نەوتی ئابادان، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی کارتۆن ئێران لە تاران و کۆمەلێک لە زەرەرمەندانی شیرکەتی “پیشتاز مێهر” و “ڕاز خۆدرو” لە تاکستان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.