ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خەرمانان، لانیکەم ٢٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی، شووش، کەرخە، حەوت تەپە، شووشتەر، ڕەشت، کرماشان، دزفوول و ئەهواز، لە بەرامبەر رێکخراوی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون. هەروەها ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی فوولادی ئیسفەهان، کۆمەڵێک لە کەسانی خاوەن پێدایستی تایبەت لە شارەکانی کرماشان، تاران، ئەهواز، مەشهەد، ورمێ، ساری، دیواندەڕە، برووجێرد، ئەراک، چابەهار، کرمان و قۆم، دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە پەرەستاران و کادێری دەرمانی نەخۆشخانەی میلاد لە تاران، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی فوولادی ئەلبۆرزی غەربی و ژمارەیەک لە ماڵبەتاڵان چووانی دامەزراوەی کاسپییەن لە ڕەشت و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی فرۆشگا زنجیرییەکانی ڕفاە لە بەرامبەر بینای ناوەندی ئەم شیرکەتە لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن و وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.