فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
هەینی ۰۸-۰۲-۱۴۰۲   |  28-04-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گوڵان، کۆمەڵێک لە شۆفیر تاکسییەکانی ئاستارا، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی نەخۆشخانەی ڕەجایی شیراز، کۆمەڵێک لە کادیری نووسینگەی فەننی و بەشی کوالێتی “ئێحیا ئیستیل”ی فوولادی بافتی کرمان و ژمارەیەک لە جووتیارانی گوندی “وەرتون کوهپایە”ی ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.

 بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە شۆفیر تاکسییەکانی ئاستارا، لە ناڕەزایەتیی بە کەم بوونی کرێ کانیان، لە بەرامبەر شیرکەتی تەعاونی تاکسیڕانی ئەمشارە کۆبوونەوە و خوازیاری بردنەسەرێی نرخی کرێ تاکسییەکان بوون. هەروەها کۆمەڵێک لە کادیری نووسینگەی فەننی و بەشی کۆنتڕۆڵی کوالێتی “ئێحیا ئیستیل”ی فوولاد بافتی کرمان لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە. ناڕازییان ڕایانگەیاندووە، بردنەسەرێ ئاستی حەقدەستەکان بەپێی لیستی پێشنیار کراو، سەرەکی ترین خواستیانە. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە جووتیارانی گوندی “وەرتون کوهپایە” لە ئیسفەهان لە ناڕەزایەتیی بە داگیرکردنی ٩٩ دۆنم لە زەوییەکانیان، لە بەرامبەر ئوستانداری ئیسفهان دەستیاندایە کۆبوونەوە. هاوکات، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی نەخۆشخانەی ڕەجایی شیراز، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی لە ئاست بارودۆخی نالەباری گوزەرانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.