فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی تەیفوور سەلیمی بابامیری
سێشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۲   |  26-09-2023

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، تەیفوور سەلیمی بابامیری خەڵکی شاری بۆکان، حەوت مانگ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری بانە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە و چارەنووسی نادیارە.
هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە ناوبراو لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا، هەروا لە زیندان ڕاگیراوە و بیلاتەکلیفە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار نزیک لە بنەماڵەی تەیفوور سەلیمی بابامیری، ناوبراو بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دراوە و بەهۆیەوە دەستی شکاوە و پەردەی گوێ و هەروەها چاوی بە توندی زیانی پێگەیشتووە. شایانی باسە، تەیفوور سەلیمی بابامیری لەکاتی ئەشکەنجە دانی تووشی جەڵتەی مێشک بووە و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە بەهۆی ئەشکەنجەدانی بەردەوامی، مەترسی لەدەستدانی چاوی لەئارادایە. جێگای ئاماژەیە، تەیفوور سەلیمی بابامیری بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانەی ئیتلاعاتی بۆکان کراوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ناوبراو هەر چەشنە هاوکارییەکی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان ڕەت کردووەتەوە.