فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە شارەکانی ئێران و کوردستان بە دژی دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
سێشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۱   |  14-03-2023

سەرەڕای کەشی ئەمنییەتی لە شارەکانی ئێران، خەلکی ئازادیخوازی ئێران لە وڵامی بانگەوازی درێژەدانی ڕاپەڕین لە شەوانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە، ڕژانەوە سەر شەقامەکان.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بە سایتی کۆمەلە گەیشتووە، شەوی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، خەڵکی گەڕەکی ستارخان لە شاری تاران بە دروشمی “ئەمساڵ کۆتایی دەسەڵاتی خامنەییە”، ڕژانە سەر شەقامەکان.

لەلایەکی دیکەوە لە گەڕەکی ئێکباتان لە تاران، خەڵکی ئازادیخواز بە دروشمی “هەژاریی، گەندەڵی، گرانی، دەڕۆین بەرەو ڕووخانی ڕژیم” و “ئێمە ئامادەین و ڕاپەڕین درێژەی هەیە”، ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕژیم بوونەوە.

هەروەها لە مەشهەد، خەڵکی ئازادیخواز بە دروشمی “مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و ڕاپەڕین درێژەی هەیە”، خۆپیشاندانیان بەرێوە برد.

لە شارەکانی قەزوێن، گەوهەردەشتی کەرەج، خەڵکی ئازادیخواز و بوێر ڕژانەوە سەر شەقامەکان و بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر و هەروەها دروشمی “ژن ژیان ئازادیـ”ـیان وتەوە.

هەروەها  خەڵکی مۆبارز و ئازادیخوازی شاری یەزد هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی بەسیج لەو شارە و ئاگریان تێ بەردا.

لە کوردستانیش و لە شارەکانی سنە، کامێران و مەهاباد، خەڵکی ئازادیخواز بە کردنەوەی ئاگر و داخستنی شەقامە سەرەکییەکان و وتنەوەی دروشمی “ژن ژیان ئازادی، مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی”، ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بوونەوە.