فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگه‌یاندنی دۆخی مه‌ترسیدار به‌هۆی شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌شارەکانی كوردستان
سێشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۱   |  24-05-2022

ڕێكخراوی كه‌ش و هه‌وای ئۆستانه‌كانی كوردستان، كرماشان و ئیلام به‌ هۆی هاتنی شه‌پۆلی خۆڵبارین دۆخی مه‌ترسیداری ڕاگه‌یاند و ته‌واوی ئیداراه‌ و مه‌دره‌سه‌كان داخراون و داوا له‌ هاووڵاتییان كراوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ماڵ نه‌چنه‌ده‌ره‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، ئاستی بینین له‌ شاره‌كانی ئۆستانی ئیلام بۆ ١٠ میتر كه‌م بووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئۆستانی كرماشانیش هه‌ر به‌و جۆره‌ له‌ هه‌ندێك شوێن ئاستی بینین تا ٧ میتر كه‌م بووه‌ته‌وه.‌ به‌رپرسانی ده‌رمانی ئۆستانه‌كانی كوردستان، كرماشان و ئیلام هۆشدارییان داوه‌ته‌ خه‌ڵك به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ماڵ نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ڕێكاره‌ ته‌ندرووستیه‌كانی وه‌كوو به‌كارهێنانی ماسك له‌به‌رچاو بگرن. ئه‌م شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌ وته‌ی به‌رپرستانی حكوومه‌تی هەرێم، تا ئه‌م كاته‌ به‌ ده‌یان هاووڵاتی به‌ هۆی ته‌نگی نه‌فه‌سیه‌وه‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانیان كردووه‌.
هۆکاری سەرەکی ئەم کارەساتە ژینگەیە دەستێوەردانی دەولەت و سەرمایەدارانن کە لە چەند ساڵی رابردوودا بە مەبەستی قازانجی زیاتر سنوورەکانی پاراستنی ژینگەیان بەزاندوە و تەعادولی ئیکۆلۆژیکی ناوچەکەیان تێکداوە.