ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوی دووه‌می خۆیدا، خه‌باتی لاوانی ئێران به‌رز نرخاند و داوا له موعه‌لیمان و خوێندكاران ده‌كات درێژه به‌مانگرتنه‌كانین بده‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، خوێندكارانی ئازیز،لاوانی ده‌یه‌ی هه‌شتا و نه‌وه‌دی، بوێری ئێوه بێ وێنه‌یه و شایانی ڕێزلێنانن، ئێمه موعه‌لیمان له ئێوه ده‌رسی ژیان و ئازایه‌تی وه‌رده‌گرین. ئێوه به بوێرانه‌ترین زمان و له‌پێش چاوی جیهان ده‌رسی ڕزگارین به‌رابه‌ری و ئازادیتان هاوار كرد، ئێوه له به‌رامبه‌ر یه‌كێك له دڕنده‌ترین سیستمه‌كانی سه‌ركوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ستاون و ئازایه‌تیتان بێ وێنه‌یه و وه‌كوو ئیلهامێك له مێژووی ئه‌و نیشتمانه و ناوچه‌كانی دیكه ده‌مێنێته‌وه، ئێوه خه‌ریكن مێژووی سه‌ده‌ی ٢١ سه‌ر له نوێ ده‌نووسنه‌وه. ئێمه داواتان لێده‌كه‌ین:
١– له‌گه‌ڵ موعه‌لیمانی خۆتان كۆببنه‌وه و لێكۆڵینه‌و له ڕووداوه‌كانی ڕۆژ بكه‌ن و كلاسه‌كانی ده‌رس بكه‌ن به سه‌نگه‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازی. به هه‌ر شێوه‌یه ده‌توانن موعه‌لیمانی ڕاسته‌قینه و تێكۆشه‌ر له موعه‌لیمانی به‌سیجی و به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌یه‌ك بكه‌نه‌وه.
٢– ئه‌و ئاخێزه به‌رابه‌ری ده‌وێت و ئازادی و ڕزگای بۆ ژن و پیاوه و به هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایه.