ڕاگواستنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە زیندانی ئەو شارەوە بۆ شوێنێکی نادیار
دوشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۰   |  21-02-2022
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ” محەمەد سەدیق عەزیزی” خەڵکی شاری شنۆ کە لە زیندانی ئەم شارە دەسبەسەر کرابوو، بۆ شوێنێکی نادیار گویزراوەتەوە. ناوبراو کە لە شاری تاران سەرباز بوو،لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.شایانی باسە سەرەڕای بەدوداچوونیچەندین جارەی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و تۆمەتی وەپاڵدراو و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.