فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگواستنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ شوێنێکی نادیار
یەکشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۳   |  02-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرشکردنە سەر ماڵی “عوسمان گەلاوێژی” هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستویانەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ هۆکارێک عوسمان گەلاوێژیان دەستبەسەر کردووە و دەستیان بەسەر مۆبایلی ناوبراودا گرتووە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.