فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی سنە
یەکشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۲   |  28-05-2023

بەندکراوێکی بەساڵاچوو لە زیندانی ناوەندیی سنە بە ناوی “عەبدولڕەحمان موزەفەری” و خەڵکی شاری قوروه، کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ١٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سزای سێدارەی ناوبراو بەرەبەیانیی یەکشەممە ٧ی جۆزەردان لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ بکرێت.