ڕاگوێزرانی جەهانگیر ڕەحیمی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی سەقز
سێشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۳   |  05-11-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، جەهانگیر ڕەحیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەی، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گواستراوەتەوە و مەترسی جێبەجێکرانی لەسێدارەدانی ناوبراو لە ڕۆژانی داهاتوو لە ئارادایە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، بەرپرسانی زیندانی سەقز، بە بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییەیان ڕاگەیاندووە کە حوکمی ئێعدامی جەهانگیر ڕەحیمی ڕۆژی چوارشەممە جێبەجێ دەکرێت.