ڕاگوێزرانی دوو بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزلحیساری کەرەج
سێشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۳   |  07-05-2024
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان، دوو بەندکراو لە زیندانی قزلحیساری کەرەج کە پێشتر بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان، گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو بەندکراو پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.