فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی عەلی گوڵمحەممەدی بۆ زیندانی ناوەندی بۆکان بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزاکەی
شەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۲   |  24-06-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕ، عەلی گوڵمحەممەدی، خەڵکی شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ساڵێک زیندانەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ و لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شاری بۆکان، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”، “بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان” و “بڵاوکردنەوەی تراکت و بڵاوکراوە”، بە کۆی گشتی ٣٢ مانگ زیندان مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیە، عەلی گوڵمحەممەدی ڕۆژی یەکشەممە، ٢۵ی بەفرانباری پارەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و لە کۆتاییدا ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی ڕەوتی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.