فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی فەردین مستەفایی بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگڕامی “سەقز ڕووداو ” بۆ شوێنێکی نادیار
چوارشەممە ۲۸-۰۶-۱۴۰۳   |  18-09-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانان، “فەردین مستەفایی” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی “سەقز ڕووداو” و ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە کافەیەک لە جادەی بانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە، ناوبراو پێشتر لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووشدا، بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەسەر کێشەی هاووڵاتییانی شاری سەقز لە کەناڵی تێلێگرام، بە سکاڵای فەرمانداری ئەو شارە بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان و تێکدانی بیروڕای گشتی” بانگ کرابووە پۆلیسی فەتا و لێپرسینەوەی لێکرابوو. جێگی ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.