فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی مۆرتەزا کەیوانلوو بۆ زیندانی سەبزەوار
دوشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۳   |  12-08-2024

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مورتەزا کەیوانلوو هاووڵاتیی تەمەن ٤١ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگوستەریی جۆغەتای، دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی سەبزەوار گواسترایەوە.
مورتەزا کەیوانلوو، سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای رژیم لە سەبزەوار بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامیی” حوکمی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو حوکمە دوای ماوەیەک لە لایەن لقی ٣٥ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بە تەواوی پشتڕاست کرایەوە. شایانی باسە، ئەو هاووڵاتییە پێشتریش بەهۆی دوو دۆسیەی دیکە، حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوە و هەروەها پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی پارەکە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەبزەوار دەستبەسەر و کۆتایی مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.