فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییەکی ژنی خەڵکی شاری بۆکان بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ
دوشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۲   |  11-12-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز، “فریشتە حسێنی” هاووڵاتی تەمەن ٣٩ ساڵ و چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە شاری بۆکان، دوای بانگ کرانی لە لایەن هێزەکانی ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکان لە بۆکان دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی تێپەڕکردنی ماوەی سزا ٨ مانگەکەی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ گواسترایەوە.
فریشتە حوسێنی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و دوای ١٨ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢٠ خەرماناندا بەدانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە زیندان ئازادکرابوو. جێگای ئاماژەیە، ئەو چالاکەی بواری مافی ژنان لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی ١٠٩ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە ڕژیم” سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.