ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، ٩ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ئەرسەلان پزشکی ٢٩ ساڵە، ئەبووبەکر پزشکی، فەرزاد پزشکی ٣٣ ساڵە، کەریم پزشکی، ڕەفیق پزشکی ٤٠ ساڵە، بێهزاد پزشکی ٣٢ ساڵە، سەلاح پزشکی ٤٧ ساڵە، جەمال مروەتی ٤٦ ساڵە و سەعید ڕەشیدی ٦٠ ساڵە دوای نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ ڕاگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گوازرانەوە.
ئەو ٩ هاووڵاتییەی خەڵکی بانە کە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراون.
سەعید قادری یەکێکی دیکە لە گیراوانی بانە ڕۆژی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئەم نۆ هاووڵاتییە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کران و ڕەوانەی گرتنگەی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە لە شاری سنە کران.