فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ڕەئووفە میرباقری بۆ زیندان بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی
یەکشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۲   |  18-02-2024

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان، ڕەئووفە میرباقری خەڵکی ڕامسەر، بەدوای بانگکرانی لە لایەن لەقی جێبەجێ کردنی سزاکانی داواکاری گشتی و شۆڕشی شارستانی تۆنکابۆن، دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی شەهسەوار کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەئووفە میرباقری لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەممەی پارەکە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ساری، بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە هەشت مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. هەروەها لە پێوەند لەگەڵ سزا تەکمیلییەکان بە دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە ئێران، قەدەغەی ئەندامەتی لە گرووپ و جەریاناتی سیاسی و هەروەها زەوت کرانی کەلوپەلە شەخسییەکانی مەحکووم کراوە. شایانی باسە، رەئووفە میرباقری ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری پارەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری تۆنکابۆن دەستبەسەر و سەرئەنجام لە ڕێکەوتی ٦ی سەرماوەزی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێنی ئازاد کرابوو.