ڕاگەیەندراوی زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە ئەندامانی هەیئەتی زانستیی زانکۆکانی ئێران
سێشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۱   |  20-09-2022
زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە ئەندامانی هەیئەتی زانستیی زانکۆکانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی “ژینا ئەمینی”یان مەحکووم کرد.
لەو ڕاگەیەندراوەدا کوژرانی “ژینا ئەمینی” لەلایەن گەشتی ئیرشادی ڕژیمەوە مەحکووم کراوە و داوای سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو کارەساتەیان کردووە. هەروەها جەخت لەسەر “مافی هەڵبژاردنی ئازادانەی پۆشینی جلوبەرگ”، “کۆکردنەوەی بنیادەکانی گەشتی ئیرشاد و ستادی ئەمری بە مەعرووف” و “پشتیوانی لە ماف و دابینکردنی ئەمنییەت و ئاسایش” بۆ ژنان کراوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هەروەها کاروباری ئەو بنیاد و ڕێکخراوانەی کە چاوەدێری بەسەر حیجابی ژنانەوە دەکەن بە “نایاسایی، غەیرە ئەخلاقی و دژە ئینسانی” لە قەڵەم دراوە.